کوشتاری زیاتر لە 100 ناڕازی بە دەستی ئەرتەشی میانمار لە رۆژی شەممەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394633-کوشتاری_زیاتر_لە_100_ناڕازی_بە_دەستی_ئەرتەشی_میانمار_لە_رۆژی_شەممەدا
زیاتر لە 100 ناڕازی بە کودیتای سەربازیی میانمار رۆژی شەممە بە دەستی ھێزە ئاسایشیەکان کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2021 11:36 Asia/Tehran
  • کوشتاری زیاتر لە 100 ناڕازی بە دەستی ئەرتەشی میانمار لە رۆژی شەممەدا

زیاتر لە 100 ناڕازی بە کودیتای سەربازیی میانمار رۆژی شەممە بە دەستی ھێزە ئاسایشیەکان کوژران .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز، ھێزە ئاسایشیەکانی میانمار لە درێژەی سەرکوت کردنی خۆپێشاندانی دژی کودیتای ئەرتەش لەم وڵاتەدا ، رۆژی شەممە 114 کەس لەوان چەند منداڵیان لە چەندین ناوچەی ئەم وڵاتە کوشت . 

کوشتاری رۆژی شەممە کە خوێناوی ترین رۆژ بۆ خۆپێشاندانی دژی کودیتای ئەرتەش لە میانمار بووە ، رەخنە و گازندەی وڵاتانی جۆربە جۆر لەوان رێکخراوی نەتەوەکانی لێکەوتووەتەوە . 

ھاوکات لە گەڵ توندبوونی پەلاماری ھێزە سەربازیەکان و پۆلیس لە دژی ناڕازیان لە میانمار ، راگێندرا ، فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەش ئێوارەی شەممە بە ئامانجی لێدانی ناوچەیەک لە ویلایەتی کایین لە باشووری ئەم وڵاتە ، ژمارێک لە شارومەندانی ناڕازیان کوشت . 

لە لایەکی دیکەوە وەزیرانی بەرگریی 12 وڵاتی جیھان کوشتاری خەڵکی مەدەنی بە دەستی ئەرتەشی میانماریان شەرمەزار کرد .