یەکێتیی ئەورووپا: کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی ھەینی بەرپا دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394810-یەکێتیی_ئەورووپا_کۆبوونەوەی_لێژنەی_ھاوبەشی_بەرجام_ڕۆژی_ھەینی_بەرپا_دەکرێت
یەکێتیی ئەورووپا باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجامی کرد لە ڕۆژی ھەینی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2021 18:03 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا: کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی ھەینی بەرپا دەکرێت

یەکێتیی ئەورووپا باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجامی کرد لە ڕۆژی ھەینی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، یەکێتیی ئەورووپا شەوی ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی داھاتووی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە ئاستی یاریدەران و بەڕێوەبەرانی سیاسیی وەزارەتخانەکانی کاروباری دەرەوەی ئێران و تاقمی چوارو یەک سبەینێ بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی یەکێتیی ئەورووپا، ئەم دانیشتنە بە سەرۆکایەتیی :ئێنریکە مۆرا» جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە دەچێ و نوێنەرانی چین، ڕووسیا، بریتانیاو ئێران بەشداریی تیادا دەکەن.

لە بەیاننامەکەی یەکێتیی ئەورووپا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، لەم دانیشتنەدا بەشداران لە بارەی ئاسۆی گەڕانەوەی شیمانەیی ئەمریکا بۆ بەرجام و دڵنیا بوون لە جێبەجێ کرانی تۆکمەو تەواوو کاریگەری ڕێکەوتنەکە لە لایەن ھەموو لایەکەوە ڕاوێژ دەکەن.