نیسان 09, 2021 03:51 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ ھەینی نۆھەمی ئاپریل کۆبوونەوەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام بەردەوام دەکرێت

یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ڕۆژی ھەینی نۆھەمی ئاپریل بەردەوام دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە بەیاننامەکەی یەکێتیی ئەورووپا دا ھاتووە: ئەم دانیشتنە لە ئاستی یاریدەران و کارگێڕانی سیاسیی وەزارەتخانەکانی کاروباری دەرەوەی ئێران و تاقمی چوار کۆیەک، کاتژمێر ١٠ بەکاتی ئەورووپای ناوەندی بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە لە ئەستۆی «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا دەبێت.

بە پێی بەیاننامەکەی یەکێتیی ئەورووپا بەشدارانی دانیشتنەکە بڕیار وایە ڕەوشتی دانوستان و ڕاوێژکارییەکان لە ئاستی جۆربەجۆر لەوانە لە ئاستی کارناسی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێوەبراوەو ھەروەھا بە لە بەرچاوگرتنی ھەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام و دڵنیا بوون لە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوو کارای ئەم ڕێککەوتنە لە لایەن تەواوی لایەنەکانەوە لێک بدەنەوە.

ھەژدەھەمین دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام کە لە ڕۆژی ھەینی دووھەمی ئاپریل بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چووبوو، ڕۆژی سێ شەممە شەشەمی ئاپریل بە ئامادە بوونی ڕاستەوخۆ لە ڤییەنا بەرپا کرا.

ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی شاندگەلێکی سەربە تاقمی وڵاتانی چوار کۆ یەک و ھەروەھا ئێران لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا بەڕێوە چوو کە سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لە ئەستۆی «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بوو.

سەرپەیڤ