بەستێن خۆش کردن بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بۆ ئێرانییەکانی دانیشتووی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397597-بەستێن_خۆش_کردن_بۆ_بەرپاکرانی_ھەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆمارەتیی_ئێران_بۆ_ئێرانییەکانی_دانیشتووی_ڕووسیا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا باسی خۆشکرانی بەستێن بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی شکۆمەندی کردووە لە نێو ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2021 13:40 Asia/Tehran
  • بەستێن خۆش کردن بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بۆ ئێرانییەکانی دانیشتووی ڕووسیا

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا باسی خۆشکرانی بەستێن بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی شکۆمەندی کردووە لە نێو ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کازم جەلالی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا باسی خۆشکرانی  بەستێن بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنێکی شکۆمەندی کردووە لە نێو ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتەو ڕایگەیاند: بنکەکانی دەنگوەرگرتن بۆ ھەڵبژاردن ھاوکات لە شارەکانی مۆسکۆ، سەنت پیتێرزبورگ، کازان و ئاستاراخان ئامادە کراون.

جەلالی وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئەم ھەڵبژاردنە لە کازان و ئاستاراخان بە ئەستۆی کۆنسولخانەکانی ئێران لەم شارانەیەو بۆ شارەکانی مۆسکۆو سەنت پیتێرزبورگیش دوو سندوقی دەنگوەرگرتن لەبەرچاو گیراوە.

بە قسەی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا، لە نێوخۆی ڕووسیا ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ھەڵبژاردن پێکھاتووەو بۆ باشتر بەڕێوەچوونی دەنگوەرگرتن تەگبیری پێویست کراوە.