ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی دەستەڵاتی جەنگیی سەرۆک کۆماری ھەوڵوەشاندەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i397691-ئەنجومەنی_نوێنەرانی_ئەمریکا_گەڵاڵەی_دەستەڵاتی_جەنگیی_سەرۆک_کۆماری_ھەوڵوەشاندەوە
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی دەستەڵاتی جەنگیی ھەڵوەشاندەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا بۆ ھێرشکردنە سەر عێراق بە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی دابوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2021 05:00 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی دەستەڵاتی جەنگیی سەرۆک کۆماری ھەوڵوەشاندەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەی دەستەڵاتی جەنگیی ھەڵوەشاندەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٢دا بۆ ھێرشکردنە سەر عێراق بە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی دابوو .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی «سی ئێن بی سی»یەوە، گەڵاڵەی ھەڵوەشاندنەوەی دەستەڵاتی جەنگیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ٢٦٨ دەنگی تەباو ١٦١ دەنگی ناتەباو بە ڕەزامەندیی زۆرینەی کۆماریخوازانەوە پەسەند کرا.

ھەڵوەشاندنەوەی گەڵاڵەی  دەستەڵاتی جەنگیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای تێپەڕین لە ئەنجومەنی نوێنەران دەبرێتە سێناو ئەگەر لەوێش پەسەند بکرێت ئەوسا دەبێتە یاسا.

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەی دا لەوھەنگاوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی دەستەڵاتی جەنگیی سەرۆک کۆمار داکۆکیی کرد.

مۆڵەتی کەڵک وەرگرتن لە ھێزی سەربازی دژی عێراق پەسەند کراوەی ساڵی ٢٠٠٢ ، یایاسەکە کە یاسادانەرانی ئەمریکی بەرلە ھەڵوتانە سەر عێراق پەسەندیان کرد بوو. ئەم یاسایە ماوەی ئەوە بە سەرۆک کۆمار دەدات کە لە ھێندێک ھەل و مەرجی دیاری و تایبەتی دا بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە کۆنگرێس فەرمانی ھێرشی سەربازی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەرکات.