تەقینەوە لە «کەراچی»ی پاکستان ١٠ کوژراوی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399752-تەقینەوە_لە_کەراچی_ی_پاکستان_١٠_کوژراوی_لێ_کەوتەوە
شەوی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی موسافیربەر لە شاری «کەراچی» ھەڵکەوتوو لە باشووری پاکستان ١٠ کەس بوون بە قوربانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2021 09:46 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە «کەراچی»ی پاکستان ١٠ کوژراوی لێ کەوتەوە

شەوی یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی موسافیربەر لە شاری «کەراچی» ھەڵکەوتوو لە باشووری پاکستان ١٠ کەس بوون بە قوربانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی پاکستان بە گێڕانەوە لە پۆلیسی«کەراچی» ڕایانگەیاندووە: تەقینەوەی ترۆمبیلێک لە ناوچەی «بەلەدیە تاون» ١٠ کوژراوو کۆمەڵێکی زۆر بزینداری لێ کەوتووەتەوە.

وەزیری نێوخۆی پاکستان وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر ئەم تەقینەوەیەی «کەراچی» فەرمانی بە دامەزراوە ئاسایشتییەکان دا ھەتا ھەرچی خێراتر ھۆکاری ئەم ڕووداوە ڕوون کەنەوە.

«فیدا حسەین» کاربەدەستێکی باڵای پۆلیسی پاکستان لە کەراچی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: ئەم تەقینەوەیە لەنێو ترۆمبیلێکدا ڕووی داوە.