داوای ئازادکرانی خێرای سەرۆکی گینە لەلایەن سکرتێری گشتیی زێکخرای نەتەوەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400409-داوای_ئازادکرانی_خێرای_سەرۆکی_گینە_لەلایەن_سکرتێری_گشتیی_زێکخرای_نەتەوەکانەوە
سکرتێری گشتیی رێکخرای نەتەوەکان کودیتای سەربازیی لە گینەی شەرمەزار کرد و خوازیاری ئازادکرانی خێرای ئاڵفا کێندە ی سەرۆکی ئەم وڵاتە بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2021 03:50 Asia/Tehran
  • داوای ئازادکرانی خێرای سەرۆکی گینە لەلایەن  سکرتێری گشتیی زێکخرای نەتەوەکانەوە

سکرتێری گشتیی رێکخرای نەتەوەکان کودیتای سەربازیی لە گینەی شەرمەزار کرد و خوازیاری ئازادکرانی خێرای ئاڵفا کێندە ی سەرۆکی ئەم وڵاتە بوو .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئانتۆنیۆ  گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی یەکشەممە بە کاتی خۆجێیی بە ئاماژە بەوەی کە لە نزیکەوە رەوشی گینەی لەژێر چاوەدێری دایە ، هەرچەشنە زاڵبوونێک بەسەر حکومەتی بە زەبری چەک بە توندی شەرمەزار کرد .  میدیاکان رۆژی یەکشەممە باسی ئاڵۆزیی لە شاری کۆناکری پێتەختی گینەیان کرد بە دوای هەوڵدان بۆ کودیتای سەربازیی لەم وڵاتەدا . 

 هەروەها کودەتاچیەکان لە گینە رایانگەیاندووە ئاڵفا کێندە ی سەرۆکی ئەم وڵاتەیان گرتووە و دامودەزگا حکومیەکانیان هەڵوەشاندووە .