خۆفڕەکانی پاکستان لە شەڕی پەنجشیردان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400419-خۆفڕەکانی_پاکستان_لە_شەڕی_پەنجشیردان
ھەواڵ دەڵێن پاکستان بە ناردنی خۆفڕ ( درۆن) و ھێزی تایبەت لە شەڕی دۆڵی پەنجشیرەوە گلاوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2021 07:51 Asia/Tehran
  • خۆفڕەکانی پاکستان لە شەڕی پەنجشیردان

ھەواڵ دەڵێن پاکستان بە ناردنی خۆفڕ ( درۆن) و ھێزی تایبەت لە شەڕی دۆڵی پەنجشیرەوە گلاوە .

ھەواڵدەریی سپۆتنیکی روسیا رایگەیاند ، خۆفڕەکانی پاکستان  لە پەلاماری سەر دۆڵی پەنجشیردا بەشدارن. 

سەرچاوەکانی بەرخۆدانی پارێزگەی پەنجشیریش رایانگەیاند ھێزە تایبەتیەکانی پاکستان لەو شەڕەدا ھەن .

سپۆتنیک دەڵێ ھێزە تایبەتیەکانی پاکستان ھێرشیان کردووەتە سەر دۆڵی پەنجشیر و لە لایەکی دیکەشەوە ژەنەڕاڵ فەیز حەمید سەرۆکی ھەواڵگریی پاکستان ( ئای ئێس ئای ) لە کابولە . 

بە پێی ھەواڵەکان فەھیم دەشتی وتەبێژی بەرەی خۆڕاگریی ئەفغانستانیش لە شەڕ پەنجشیردا کوژراوە.