ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر شاری کابۆل
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i400747-ھێرشی_بەڕۆکێت_بۆ_سەر_شاری_کابۆل
چەند ڕۆکێتێک لە باکووری شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کەوت
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2021 07:00 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر شاری کابۆل

چەند ڕۆکێتێک لە باکووری شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کەوت

بە پێ٣ی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، شایەتحاڵان وتوویانە، ئەم ڕۆکێتانە شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی لە نزیکی بنکەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ناوچەی «خێرخانە»ی کابۆل داکەوتوون.

ھێشتا لە بارەی قوربانی و زیانە شیمانەییەکانی ئەم ھێرشە موشەکییە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوەو بەرپرسانی ئاسایشتیی تاقمی تالیبانیش لەم بارەیەوە ھیچیان نەوتووە.

ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان تاقمێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشە  ڕۆکێتییەی بەئەستۆ نەگرتووە.

شاری کابۆل لەوەتەی تاقمی تالیبان لە ئەفغانستاندا دەستەڵاتی گرتووەتە دەست ھەتا ئێستا چەندین ھێرشی موشەکی و تەقینەوەی تیرۆریستیی بەخۆیەوە بینیوە.