پێداگریی عیمران خان لەسەر بەرنگاربوونەوەی لە ئیسلام ترساندن لە ناوچە وجیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401014-پێداگریی_عیمران_خان_لەسەر_بەرنگاربوونەوەی_لە_ئیسلام_ترساندن_لە_ناوچە_وجیهان
سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە وتاردانی خۆی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک ، بەرنگاربوونەوەی لە ئیسلام ترساندنی بە پێویست زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2021 10:00 Asia/Tehran
  • پێداگریی عیمران خان لەسەر بەرنگاربوونەوەی لە ئیسلام ترساندن لە ناوچە وجیهان

سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە وتاردانی خۆی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک ، بەرنگاربوونەوەی لە ئیسلام ترساندنی بە پێویست زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما " عیمران خان" لە وتاردانی تۆمار کراوی خۆی بە شێوەی ئینتەرنێتیی لە حەفتاو شەشەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک وتی:  لە ئیسلام ترساندن دیاردەیەکی نەفرەتاویە وهەمووی ئێمە دەبێ لەگەڵی بەربەرەکانێ بکەین.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتیشی: سیستمی زاڵ بەسەر هیندستان ، شەپۆلێک لە نەفرەت ، ترس وتوندوتیژی لە دژی ٢٠٠ ملیۆن موسوڵمانی ئەم وڵاتە وەڕێ خستووە.

عیمران خان وتی: دەوڵەتی هندستان بە کاروکردەی خۆی ، بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبارەی ناوچەی کشمیر بنپێکردووە.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی: کردەوەکانی هیندستان لە جامۆ وکشمیر ، تاوانەکانی جەنگی وجەنایەت لەدژی مرۆڤایەتیە. عیمران خان ، ئاشتی لەگەڵ هیندی مەرجی  کۆتایی کێشە لە جامۆ وکشمیر، زانی.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی: هیندستان دەبێ سەرکوت ، بنپێکردنی مافی مرۆڤ وسیاسەتی گوڕینی داڕشتی حەشیمەتی لەدژی خەڵکی کشمیر ڕابگرێت.

سەرۆک وزیرانی پاکستان هەروەها لە کۆتایی قسەکانی دا بە ئاماژەدان بە گوڕانکاریەکانی ئەفغانستان وتی:  ئێستاکە دەبێ لە دەوڵەتی کاتیی تاڵیبان لە ئەفغانستان بۆ چەسپانی سەقام لەم وڵاتە پشتیوانی بکرێت.