فڕۆکەیەکی یارمەتییەکانی ئێران لە فڕگەی کابۆل نیشتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i401330-فڕۆکەیەکی_یارمەتییەکانی_ئێران_لە_فڕگەی_کابۆل_نیشتەوە
فڕۆکەیەکی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری ئەفغانستان لە فڕگەی کابۆل نیشتەوەو ڕادەستی کاربەدەستانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 11:11 Asia/Tehran
  • فڕۆکەیەکی یارمەتییەکانی ئێران لە فڕگەی کابۆل نیشتەوە

فڕۆکەیەکی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری ئەفغانستان لە فڕگەی کابۆل نیشتەوەو ڕادەستی کاربەدەستانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێنجەمین باری یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بەئامادە بوونی کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە فڕگەی کابۆل ڕادەستی کاربەدەستانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان کرا.

بە پێی ڕاگەیاندنی باڵوێزخانەی  کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل، ئەم بارەی خۆراک و پێداویستیی تەندروستی لە لایەن مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕادەستی کاربەدەستانی مانگی سووری ئەفغانستان کرا ھەتا لەنێو ئاتاجاندا دابەش بکرێت.

ڕۆژی ڕابردووش چوارەمین باری مرۆڤ دۆستانەی ئێران داگری خۆراک و پێداویستیی تەندروستی لە سنووری زەوینیی «دوغارون»ەوە گەییشتە ئەفغانستان و ڕادەستی بەرپرسانی تالیبان لەو سنوورەدا کرا.