12 وڵاتی ئه‌وروپایی سنووره‌کانیان ته‌لبه‌ند ده‌که‌ن
ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئەوروپا، بڵاویکرده‌وه، پاڵپشتی دارایی بۆ ته‌لبه‌ندکردنی سنووره‌کانی نێوانی وڵاتانی ئه‌وروپایی ناکات، هه‌روه‌ک 12 وڵات له نێویان (لیتوانیا و نه‌مسا) داواکاریان له‌مباره‌وه پێشکه‌ش کردبوو.
ڤۆنده‌رلاین رایگه‌یاند، له لووتکه‌ی27ـی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌وروپا، داوا کراوه نێوانی وڵاتانی ئه‌وروپایی ته‌لبه‌ند بکرێن، به‌ڵام به روونی و ئاشکرایی رایده‌گه‌ینم پاڵپشتی دارایی له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌م پرسه خه‌رج ناکرێت.
به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی کۆچبه‌رانی نایاسایی، لیتوانیا سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ بیلارووس ته‌لبه‌ند کردووه.
گیتانس ناوسیدا، سه‌رۆکی لیتوانیا له برۆکسله‌وه رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ته‌لبه‌ندکردنی سنووره‌کانی نێوانی وڵاتانی ئه‌وروپایی بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌لیکسه‌نده‌ر شاڵنبێرگ، راوێژکاری نوێی نه‌مسا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لیتوانیا سنووره‌کانی ته‌لبه‌ند بکات، ئه‌وا پێویسته ته‌واوی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا به پاڵپشتی دارایی به‌شدار بن.
12 وه‌زیری ناوخۆی وڵاتانی ئه‌وروپایی (نه‌مسا، بولگاریا، قوبرس، دانیمارک، ئیسۆنیا، یۆنان، مه‌جه‌ر، لیتوانیا، لاتیڤیا، پۆڵه‌ندا، چیک و سلۆڤاکیا) له نامه‌یه‌کدا بۆ کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا، داوایانکردووه پاڵپشتی دارایی بۆ دروستکردنی ته‌لبه‌ند له سنووره‌کاندا بکرێن.
له نامه‌که‌دا باس له پاراستنی سنووره‌کان کراوه‌ته‌وه، داواشکراوه رێگه له کۆچبه‌رانی نایاسایی بگیرێت نه‌هێڵن بپه‌ڕنه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا، که ئه‌مه کاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌و کیشوه‌ره.
کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئه‌وروپا له وه‌ڵامی نامه‌که‌دا رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌توانن ئه‌و ته‌لبه‌نده له نێوانیان دروست بکه‌ن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به پاره‌ی کۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، ناکرێ و ئه‌مه پرسێکی جیاوازه.
پۆڵه‌نداش ده‌ستیکردووه به ته‌لبه‌ندکردنی سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری، بۆ رێگه‌گرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی کۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی نایاسایی.