پەسەند کرانی پێشنیارەکەی ئێران لە بارەی چەک کردنی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402023-پەسەند_کرانی_پێشنیارەکەی_ئێران_لە_بارەی_چەک_کردنی_ناڤۆکی
بڕیارنامەی دوو ساڵانەی پێشنیار کراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە برەی چەک کرانی ناڤۆکی بە داکۆکیی زۆرینەی ئەندامانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پەسەند کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 19:40 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی پێشنیارەکەی ئێران لە بارەی چەک کردنی ناڤۆکی

بڕیارنامەی دوو ساڵانەی پێشنیار کراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە برەی چەک کرانی ناڤۆکی بە داکۆکیی زۆرینەی ئەندامانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پەسەند کرا.

بڕیارنامەی دوو ساڵانەی پێشنیار کراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێر ناوی « پێ و شوێن گرتنی ڕاپەڕاندنی بەڵێنە ڕێککەوتن لە سەر کراوەکان لە کۆنفرانسەکانی پیاداچوونەوەی دەوڵەتەکانی ئەندامی (ئێن پی تی) لە ساڵانی ۱۹۹۵، ۲۰۰۰ و ۲۰۱۰ » بە داکۆکیی زۆرینەی ئەندامانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پەسەند کرا.

ئەم بڕیارنامەیە داوا لە وڵاتانی ناڤۆکیی ئەندامی ئێن پی تی دەکات کە ھەنگاوەکانی لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان بۆ لەنێو بردنی تۆکمەوتەواوی چەکەمەنییە ناڤۆکییەکانیان بە پێی بنەمای زوڵاڵمەندی ، نەگەڕانەوەو چاودێریی نێونەتەوەیی خێراتر کەنەوە.

لە بەشێکی بڕیارنامە پێشنیارکراوەکەی ئێراندا لە سەر جێبەجێ کرانی بڕیاری کۆنفرانسی پیاداچوونەوە بە «ئێن پی تی» لە ساڵی ١٩٥٥ دا سەبارەت بە پێکھێنانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای بە بێ چەک و چۆڵی ناڤۆکی پداگری کراوە. ئەم بڕیارە خوازیاری پەیوەست بوونی ڕژێمی زایونیشە بە ئێن پی تی و پێمل بوونی بە چاودێزی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئەو ڕژێمەدا.