دوای کودەتاکەی سودان ، بورهان جێگرەکەی لەکار دوورخستەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402140-دوای_کودەتاکەی_سودان_بورهان_جێگرەکەی_لەکار_دوورخستەوە
کەناڵی فەرمی سودان بڵاویکردەوە، عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان، بە فەرمانێک موبارەک مەحمودی جێگری لەپۆستەکەی دوورخستەوە و ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو رێکارانەدایە کە دوای روداوەکانی 25ی تشرینی یەکەم و کودەتاکەی سودان گیراونەتەبەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2021 17:01 Asia/Tehran
  • دوای کودەتاکەی سودان ، بورهان جێگرەکەی لەکار دوورخستەوە

کەناڵی فەرمی سودان بڵاویکردەوە، عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان، بە فەرمانێک موبارەک مەحمودی جێگری لەپۆستەکەی دوورخستەوە و ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو رێکارانەدایە کە دوای روداوەکانی 25ی تشرینی یەکەم و کودەتاکەی سودان گیراونەتەبەر.

کەناڵی فەرمی سودان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سودان بڕیاریدا موبارەک مەحمودی جێگری لەپۆستەکەی دووربخاتەوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا دەسەڵاتی سەربازی سودان دەیان چالاکوان و سەرکردەی مەدەنی دەستگیرکردوە و ئەو سەرکردە و دیپلۆماتکارانەشی لەپۆستەکانیان دوورخستوەتەوە کە دژی کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵاتن لەلایەن دامەزراوەی سەربازییەوە.

عەبدولفەتاح بورهان پێشوتریش ئەنجومەنی سەروەری سودان و حکومەتی مەدەنی وڵاتەکەی هەڵوەشاندوەتەوە کە لەساڵی 2019 و دوای خۆپیشاندانی گەلانی سودان دژی حکومەتەکەی عومەر حەسەن بەشیر پێکهێنرابوون، ئەوەش ناڕەزایی فراوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و داوای گەڕانەوەی دەسەڵاتی مەدەنی بۆ ئەو وڵاتە دەکەن.