١٣٧ کوژراو لە یەکەم ڕۆژی شەڕی ئۆکراین
شوبات 25, 2022 09:29 Asia/Tehran
«ڤلادیمیر زلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ھەر لە یەکەم ڕۆژی شەڕدا ١٣٧ کەس کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، «ڤلادیمیر زلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی وتی: لە کاتی ھێرشە بەربڵاوەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو ١٣٧ ئۆکرانی کوژراون و ٣٠٦ کەسیش بریندار بوونە.
وتیشی: ئۆکرانیا لە ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ ڕووسیادا بە تەنیا ماوەتەوە.
«ڤلادیمیر زلێنسکی» ھەروەھا ڕۆژی ھەینی بۆ بەرنگار بوونەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لە وڵات دا یەکبوونی گشتیی ڕاگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی ئەم وڵاتە لە ئۆکرانیا ھەنگاوێک بوو بۆ پێشگرتن بە شەڕێکی بەربڵاو لە ئاستی جیھانی دا.