لیتوانی سنووری ئاسمانیی خۆی لە ڕووی فڕۆکە روسیەکان دادەخات
شوبات 26, 2022 23:15 Asia/Tehran
لیتوانی بە ئاڕاستەی بڕیاری وڵاتانی دەڤەری باڵتیک بۆ داخستنی سنووری ئاسمانیی خۆیان لە رووی فڕۆکە روسیەکان ، لە ئەمشەوەوە ئەم کارە دەکات .
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، حکومەتی لیتوانی رایگەیاند ئەو وڵاتە لە کاتژمێر 10 ی شەوەوە ( بە کاتی خۆجێیی) رێگا دەگرێ لە ھاتوچۆی فڕۆکە روسیەکان بە ئاسمانی خۆی دا .
ئەمڕۆ شەممە ماریوس سکۆدیس وەزیری پێوەندیەکان و گواستنەوە و گەیاندنی لیتوانی گوتی وڵاتانی دەڤەری باڵتیک ، لێتۆنی ، ستۆنی و لیتوانی رێککەوتن ئاسمانی خۆیان لە رووی فڕۆکە روسیەکان دابخەن .
ھەر بە ئاڕاستەیەدا بولگاریا ، پۆڵندا ، رۆمانی و کوماری چیکیش لە ماوەی دوێنێ و ئەمڕۆ لە ھەنگاوێکی ھاوشێوەدا ھەندێ قەدەغەیان بۆ تپێەڕینی فڕۆکە روسیەکان بەسەر خاکی خۆیان دانا .