تەقینەوەی مزگەوتی شێعەکانی مەزار شەریف ٢٢ی شەھیدی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407256-تەقینەوەی_مزگەوتی_شێعەکانی_مەزار_شەریف_٢٢ی_شەھیدی_لێ_کەوتەوە
تەقینەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی مزگەوتێکی شێعەکان لە شاری مەزار شەریف ناوەندی ویلایەتی بەڵخ، لانیکەم ٢٢ شەھیدی لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2022 12:31 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی مزگەوتی شێعەکانی مەزار شەریف ٢٢ی شەھیدی لێ کەوتەوە

تەقینەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی مزگەوتێکی شێعەکان لە شاری مەزار شەریف ناوەندی ویلایەتی بەڵخ، لانیکەم ٢٢ شەھیدی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە شایەتحاڵان و سەرچاوەکانی نەخۆشخانە لە شاری مەزارشەریف،، ژمارەی قوربانییەکانی ئەمڕۆی مزگەوتی «سێ دوکان» گەورەترین مزگەوتی شێعەکانی شاری مەزارشەریفی لە ویلایەتی بەڵخ بۆ ٢٢ شەھیدو ٣٢ بریندار بەرز بووەتەوە.

ئەم تاوانە دڕندانەیە لە کاتی بەرپاکرانی نوێژی نیوەڕۆ ئەنجامی گرت.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «غەوسەددین ئەنوەری» سەرۆکی نەخۆشخانەی «ئەبو عەلی سینایی بەڵخی» لە مەزارشەریف وتوویەتی کە: کۆمەڵێکی زۆر لە بریندارانی ئەم تەقینەوەیە گوێزراونەتەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە. بە قسەی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەی ئیبنی سینا لە بەر کاریگەریی برینەکان ھەگەری ھەڵکشانی ژمارەی قوربانییەکانیش دەکرێت.