تەقەو دەسڕێژ لە فرۆشگایەکی خواردەمەنی لە نیویۆرک لانیکەم 8 کەس کوژراوی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407919-تەقەو_دەسڕێژ_لە_فرۆشگایەکی_خواردەمەنی_لە_نیویۆرک_لانیکەم_8_کەس_کوژراوی_لێکەوتەوە
رۆژی شەممە بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا ، بە ھۆی تەقە و دەسڕێژ لە فرۆشگایەکی خواردەمەنی لە نیویۆرک لانیکەم هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2022 02:31 Asia/Tehran
  • تەقەو دەسڕێژ لە فرۆشگایەکی  خواردەمەنی لە نیویۆرک لانیکەم 8 کەس کوژراوی لێکەوتەوە

رۆژی شەممە بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا ، بە ھۆی تەقە و دەسڕێژ لە فرۆشگایەکی خواردەمەنی لە نیویۆرک لانیکەم هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەرچاوەکانی پۆلیسی نیویۆرک رایانگەیاند، چەند چەکدارێک تەقەیان لە فرۆشگایەکی خواردەمەنی بە ناوی تۆپس فرێندلی مارکێت کردووە لە شەقامی جێفرسۆن لە نیویۆرک، لانیکەم هەشت کەس کوژراون.

پۆلیسی نیویۆرک ئێوارەی شەممە بەکاتی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، تەقەکەرەکە بە چەکێکی ئۆتۆماتیکی و جلوبەرگی سەربازییەوە، لەنێویاندا ھێلەکی گوللەنەبڕ چووەتە ناو مارکێتەکەوە و دەستیکردووە بە تەقەکردن.

سکای نیوز بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا لانیکەم ١٠ کەس کوژراون. تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە و لە دەستبەسەریی پۆلیسدایە، بەڵام تا ئێستا ژمارەی وردی قوربانییەکان پشتڕاست نەکراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نیویۆرک داوای لە خەڵکی ناوچەکە کردووە خۆیان بەدوور بگرن لە نزیکبوونەوە لە شوێنی تەقەکردنەکە، بەڵام وردەکاریی لەبارەی هۆکاری تەقەکردنەکەوە روون نەکردووەتەوە .