بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی بەخشرانی داوودەرمان و خۆراک لە بایکۆتەکاندا بە ھۆی ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە ڕەت کرایەوە
«ئالێنا دوھان» ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەم دواییەدا لە وتووێژێکدا بانگەشەی دەوڵەتی ئەمریکای سەبارەت بەمەی کە گوایە بایکۆتەکانی سەر ئێران خۆراک و داوودەرمان ناگرێتەوە، ڕەت کردەوەو پێی داگرت: ئەو بایکۆتانەی ئەمریکا کاریگەریی لە سەر دابین کرانی داوودەرمانیش داناوە.
«ئالێنا دوھان» ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، یەکەم ڕاپۆرتدەرێکە کە دوای ١٧ ساڵ سەردانی ئێرانی کردووەو بۆچوونی خۆی لە بارەی کاریگەریی بایکۆتی ملھوڕانەی ڕۆژئاوا لە سەر ژیانی جەماوەری ئێران خستووەتە بەردەستی کاربەدەستانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان.
«ئالێنا دوھان» ڕاپۆرتدەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ حەوتەنامەی فەرەنسیی «لۆپۆئێن» سەبارەت بە کاریگەریی بەربڵاوی بایکۆتی یەک لایەنەی ئەمریکا لە سەر ژیانی خەڵکی ئێران وتی: سەرباری ئەوەی کە بایکۆتەکان لە سەر ئابووریی ئێران لە چاو وڵاتانی دیکە کاریگەریی زیانباری کەمتری ھەبووە، بەڵان شوێنھاتەکانی لە سەر پەرەسەندنی ھگرانی و ھەڵاوسانی ئابووری لە نێوخۆی وڵات بێ شوێن دانان نەبووە.
«دوھان» ڕاشیگەیاندووە کە، بایکۆتی یەکلایەنەی ئەمریکا دژی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستی پێ نەکراوەو شەپۆلی یەکەم و بەربڵاویی بایکۆتەکان لە ساڵی ٢٠١٠ ھەتا ٢٠١٥ تاقی کراوەتەوەو یاڵانێکی دوورودرێژ زۆرێک لە جەماوەری ئێران لە ئەنجامی گوشارەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا گوشاریان لە سەر بووە.
ئەم ڕاپۆرتدەرەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانە وێڕای ئاماژە کردن بەو گرفتانەی کە ھێندێک لە نەخۆشان لە ئێراندا بۆ دەست ڕاگەییشتن بە داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکیی پێویستی خۆیان لە ئەنجامی بایکۆتەکانی ئەمریکا ھەیانە، وتیشی: ئەم بایکۆتانە ڕێگرن لە بەر مسۆگەر کردنی مافی مرۆڤ بە تایبەت مافی تەندروستی.