ژماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ نزیکەی 1000 کەس زیادی کرد 
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409044-ژماری_قوربانیانی_بوومەلەرزەکەی_ئەفغانستان_بۆ_نزیکەی_1000_کەس_زیادی_کرد
ژماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی بەیانیی ئەمڕۆ لە ئەفغانستان گەیشتە نزیکەی هەزار کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2022 12:42 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ نزیکەی 1000 کەس زیادی کرد 

ژماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی بەیانیی ئەمڕۆ لە ئەفغانستان گەیشتە نزیکەی هەزار کەس.

کەناڵی تولوع نیوزی ئەفغانستان لە زاری مەولەوی شەرەفەدین موسلیم، بەرپرسی کاروباری راگەیشتن بە لەگەڵ کارەساتە سروشتییەکانی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە لانیکەم ٩٢٠ کەس و ٦٢٠ کەسیش برینداربوون.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕیشتەر باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و بەشێک لە پاکستانی هەژاند.

 بومەلەرزەکە لە دووری ٤٤ کیلۆمەتریی لە شاری خوست  و لە  قوڵایی ٥١ کیلۆمەتریی زەوی روویداوە.