ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابۆل بۆ سی کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410523-ھەڵکشانی_ژمارەی_کوژراوانی_تەقینەوە_تیرۆریستییەکەی_کابۆل_بۆ_سی_کەس
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بۆ سی کەس ھیەڵکشا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2022 05:21 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابۆل بۆ سی کەس

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان بۆ سی کەس ھیەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بۆمبایەک لە مزگەوتی «سدیقیە» ھەڵکەوتوو لە گەڕەکی «سەرکوتەڵ خێرخانە» لە باکووری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان تەقییەوە ک لە ئەنجامی دا ٣٠ نوێژخوێن کوژران و ٤٠ی دیکەش بریندار بوون.

لە نێو پێڕستی شەھیدانی تەقینەوەی مزگەوتەکەی کابۆل ناوی «ئەمیر موحەممەد کابۆلی» زانای ئایینیی ناوداریش بەدی دەکرێت.

ھەتا ئێستا ھیچکەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

ڕوودانی تەقینەوەی تیرۆریسیتی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان وا دەردەخات کە بە پێچەوانەی بانگەشەی حکومەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ئەم تاقمە ھێشتا نەیتوانیوە ئاسایشتی پێویست لە کابۆل و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە دامەزرێنێت.