شاندێکی باڵای حەماس بە سەرۆکایەتیی «ھەنیە» گەییشتە مۆسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i411178-شاندێکی_باڵای_حەماس_بە_سەرۆکایەتیی_ھەنیە_گەییشتە_مۆسکۆ
شاندێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی «ئیسماعیل هەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە شەوی یەکشەممە گەیشتە مۆسکۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2022 04:56 Asia/Tehran
  • شاندێکی باڵای حەماس بە سەرۆکایەتیی «ھەنیە» گەییشتە مۆسکۆ

شاندێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی «ئیسماعیل هەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە شەوی یەکشەممە گەیشتە مۆسکۆ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «تاهیر ئەلنونو» ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی «ئیسماعیل هەنیە» لەم بارەیەوە وتوویەتی: ئەم گەشتە لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەنجامدراوە و بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

«ئەلنونو» ئامانجی گەشتەکەی ئێستای بزوتنەوەی حەماس بۆ مۆسکۆی لێکۆڵینەوە لە ئاسۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان زانی لە ئاراستەی دۆزی نەتەوەی فەلەستین.

لەم گەشتەدا «ساڵح ئەلعاروری»جێگری سەرۆکی مەکتەبی  سیاسیی حەماس و«موسا ئەبومەرزووق» و «ماهر سەلاح» لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ئەم بزووتنەوەیە، لە گەشتەکەیدا بۆ مۆسکۆ یاوەری «ئیسماعیل هەنیە»ن.

«ئەلنونو» لە درێژەدا وتیشی: ئەم گەشتە لە هەلومەرجێکی هەستیار و گرنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ئەنجام دراوە و بڕیارە شاندی حەماس تاوتوێی پێشهاتە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان و کاریگەرییەکانی ئەو گەشتانە لەسەر دۆزی نەتەوەی فەلەستین بکات.

ڕاوێژکاری میدیایی «ھەنیە» لە کۆتاییدا وێڕای ستایشی پەیوەندییەکانی بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ ڕووسیا، ڕێزی گرت لە هەڵوێستی مۆسکۆ سەبارەت بە پرسی فەلەستین.

بڕیارە شاندەکەی حەماس لەگەڵ «سێرگی لاڤرۆڤ»ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ڕووسیا کۆببێتەوە.