نوێنەری ئێران: وتووێژی نیشتیمانیی هەمەلایەنە لە بەحرەین دا پێویستە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i412762-نوێنەری_ئێران_وتووێژی_نیشتیمانیی_هەمەلایەنە_لە_بەحرەین_دا_پێویستە
نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ جەختی لە سەر پێویستیی وتووێژی ھەمەلایەنەی نیشتیمانی لە بەحرەین دا کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2022 19:20 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران:  وتووێژی نیشتیمانیی هەمەلایەنە لە بەحرەین دا پێویستە

نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ جەختی لە سەر پێویستیی وتووێژی ھەمەلایەنەی نیشتیمانی لە بەحرەین دا کردەوە.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکدا پێداچوونەوەی بە دۆخی مافی مرۆڤ لە بەحرەین کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «عەلی بەحرەینی»، نوێنەری ئێران، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤی سویسرا سەبارەت بە پێداچوونەوە بە دۆخی مافی مرۆڤ لە بەحرەین، خوازیاری جێبەجێ کرانی ڕاسپاردەکان بوو بۆ ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی بەحرەین.

هەر لەم دیدارەدا نوێنەری ئێران خوازیاری وتووێژی ھەمەلایەنەی نیشتیمانی لە بەحرەین بوو و جەختی لە سەر پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنە ئاینییە زیانلێکەوتووەکان کرد.