پەیامی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ هاوتا پاکستانییەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i413811-پەیامی_بەشار_ئەسەد_سەرۆک_کۆماری_سوریا_بۆ_هاوتا_پاکستانییەکەی
باڵوێزی نوێی سوریا لە ئیسلام ئاباد پەیامی «بەشار ئەسەد» سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سوریای گەیاندە «عارف عەلەوی» سەرۆک کۆماری پاکستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2022 13:40 Asia/Tehran
  • پەیامی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ هاوتا پاکستانییەکەی

باڵوێزی نوێی سوریا لە ئیسلام ئاباد پەیامی «بەشار ئەسەد» سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سوریای گەیاندە «عارف عەلەوی» سەرۆک کۆماری پاکستان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەشار ئەسەد» لەم پەیامەدا ڕایگەیاند کە ئامادەیە زیاتر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە هەموو بوارەکانی نێوان سوریا و پاکستان پتەو کاتەوە.

«ڕەمیز ئەلڕەعی» باڵوێزی تازەی سووریا لە ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پەیامی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ هاوتا پاکستانییەکەی «عاریف عەلەوی»، ئامادەیی دیمەشقی بۆ بەشداری پێکردنی بەرفراوانی ئیسلام ئاباد لە پڕۆژە جۆربەجۆرەکانی سوریا ڕاگەیاند.

«عارف عەلەوی» سەرۆک کۆماری پاکستانیش لەم دیدارەدا وتی: دانانی باڵوێزێکی دەستکراوە بۆ پاکستان لە لایەن سوریاوە هەنگاوێکی نوێیە بە ئاراستەی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و برا.

«عەلەوی» جەختی لەوەش کردەوە: پەیوەندیی دووقۆڵیی پاکستان و سوریا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکترە و ئاسۆیەکی باش هەیە بۆ زیادکردنی هاوکاریی نێوانیان لە بوارە جیاجیاکاندا.