دەرکرانی نوێنەرێکی ئافرەتی موسڵمان لە کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414816-دەرکرانی_نوێنەرێکی_ئافرەتی_موسڵمان_لە_کۆنگرێسی_ئەمریکا_بەهۆی_ڕەخنەگرتن_لە_ڕژێمی_زایۆنی
«ئیلهان عومەر» ژنە نوێنەری موسڵمانی حیزبی دیموکرات، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی زایۆنی، لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە کۆمارییەکان تیای دا زۆرینەن، دەرکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 03, 2023 05:08 Asia/Tehran
  • دەرکرانی نوێنەرێکی ئافرەتی موسڵمان لە کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی زایۆنی

«ئیلهان عومەر» ژنە نوێنەری موسڵمانی حیزبی دیموکرات، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە ڕژێمی زایۆنی، لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە کۆمارییەکان تیای دا زۆرینەن، دەرکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «ئیلهان عومەر» ڕۆژی پێنجشەممەی لە دەنگوەرگرتنێکی حزبیدا کە لە ھۆڵی کۆبوونەوەی نوێنەران دا ھەرای لێ کەوتەوەو بووە ھۆی توڕە بوونی ئەمیش،لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەرکرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە٢١٨دەنگی بەڵێی کۆمارییەکان و٢١١ دەنگی نەخێری دیموکراتەکان «ئیلهان عومەر»ی لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنەکە دەرکرد.

کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوای لێدوانەکانی «ئیلهان عومەر»کە «کڤین مەک کارتی» سەرۆکی ئەنجومەنەکە وەک لێدوانی «دژە یەھودی و دژە ئەمریکیی بەردەوام» لێکی دایەوە، ھەستا بە وەدەرنانی «ئیلھان عومەر» لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.

لە بڕیارنامەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی کۆمارییەکان دژی «ئیلهان عومەر» بە ئاشکرا ڕەخنە لەوە گیراوە کە ناوبراو لە توییتێکی ساڵی ٢٠١٩ ی دا لایەنگرانی ئیسرائیلی وەک «پارە پەرست» ناوبردووە.

دەرکرانی «ئیلهان عومەر» لە کاتێکدایە کە پێشتر بۆخۆی ڕایگەیاندبوو ، کۆمەڵێک لە کۆمارییەکان بوونی موسڵمانێکیان لە کۆنگرێسی ئەمریکادا پێ قبوڵ ناکرێت.