بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕی جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415504-بەرزبوونەوەی_نرخی_نەوتی_خاو_لە_بازاڕی_جیهاندا
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دووەم ڕۆژی لەسەر یەک بەهۆی کەمبوونەوەی ڕەوانەکردنی نەوتی ڕووسیا بۆ بازاڕ،بەرزبووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2023 19:49 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕی جیهاندا

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دووەم ڕۆژی لەسەر یەک بەهۆی کەمبوونەوەی ڕەوانەکردنی نەوتی ڕووسیا بۆ بازاڕ،بەرزبووەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز،نرخی نەوتی برێنت لە دەریای باکوور٦٤ سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٨٢ دۆلار ٨٥ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

نرخی نەوتی وێست تەکساسی ئینتێرمیدیەیتی ئەمریکیش بە ٥٩ سێنت ھەڵکشانەوە  بە ٧٥ دۆلار و ٩٨ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە.

ڕووسیا بەنیازە لە مانگی ئازارەوە هەناردەی کێڵگەکانی ڕۆژئاوا بە ڕێژەی ٢٥% کەم بکاتەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە مۆسکۆ ڕۆژانە بە گشتی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو کەمتر بۆ بازاڕ دابین دەکات. هەر ئەمەش وایکرد زیادبوونی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا نەتوانێت ئەو نرخەی زێڕی ڕەش بشکێنێت.