«لی چیانگ» بوو بە سەرۆک وەزیرانی چین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i415797-لی_چیانگ_بوو_بە_سەرۆک_وەزیرانی_چین
پەرلەمانی چین، «لی چیانگ» لە کەسانی سەربە سەرۆکی ئەم وڵاتەی، وەک کەسی دووەمی حزبی شیوعی و سەرۆکوەزیرانی نوێ هەڵبژارد. پێش «لی چیانگ»، «لی کیچیانگ» سەرۆکوەزیرانی چین بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2023 15:12 Asia/Tehran
  • «لی چیانگ» بوو بە سەرۆک وەزیرانی چین

پەرلەمانی چین، «لی چیانگ» لە کەسانی سەربە سەرۆکی ئەم وڵاتەی، وەک کەسی دووەمی حزبی شیوعی و سەرۆکوەزیرانی نوێ هەڵبژارد. پێش «لی چیانگ»، «لی کیچیانگ» سەرۆکوەزیرانی چین بوو.

«لی چیانگی» تەمەن ٦٣ ساڵ، دوای ئەوەی وەک دووەمی فەرماندەیی حزبی شیوعی و سەرۆکوەزیرانی چین هەڵبژێردرا، بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەتی کابینە دیاری دەکرێت، ئەرکی سەرەکیشی دەبێت بۆ سەرپەرشتیکردنی ئابووری.

«چیانگ» سەرۆکی پێشووی پارتی شانگهای و لە کەسانی نزیکی « شی جین پینگ»ی سەرۆکی چین،  ڕۆژێک دوای ئەوەی «شی جین پینگ» بە کۆی دەنگەوە لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی گەلەوە وەک سکرتێری گشتیی پارتی دەسەڵاتدار ھەڵبژێردرایەوە، بۆ سێیەم جار لە ماوەی ٥ ساڵدا پلەی بەرزکرایەوە.

ئەم بەرپرسە سیاسییە چینییە وتی: هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ بنیاتنانی "وڵاتێکی مۆدێرن و سۆسیالیستی".

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دوای دانیشتنی کۆتایی پەرلەمان بەشداری کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی بکات.

دوای کۆنگرەی بیستەمی حزبی شیوعیی چین لە مانگی ئۆکتۆبەری یەکەمدا، «شی جین پینگ» بۆ جاری سێیەم بە سکرتێری گشتیی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی چین هەڵبژێردرایەوە.