چوونی وەرزشوانانی ئیسرائیلی بۆ ئەندۆنێزیا قەدەغەکرا
حکومەتی ئەندۆنێزیا چوونی ئەندامانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی ڕژێمی داگیرکەری زایونیی بۆ ئەو وڵاتە قەدەغە کرد.
خۆبواردنی ئەندۆنێزیا لە پێدانی ڤیزە بۆ بەشداریکردنی یاریزانانی تۆپی پێی زایۆنی لە کێبەرکێکانی مۆندیالی خوار ٢٠ ساڵان، بووەتە هۆی هەڵوەشانەوەی ڕێوڕەسمی تیروپشک و ئەگەری بێبەشکرانی ئەم وڵاتە لە میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانێتییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەندۆنێزیا ھاوکات لەگەڵ پشتیوانی لە هەڵوێستی یاسایی حکومەتی ئەم وڵاتە ، خوازیاری ڕێگریکردن لە چوونی وەرزشوانانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ ناو خاکی ئەندۆنۆزیا بوونەو لەم بوارەدا چەندین ڕێپێوانیان ئەنجام داوە.
«جۆکۆوی» سەرۆکی ئەندۆنێزیاش ڕایگەیاندووە: ھەڵوێستی یاسایی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە فەلەستین و گەلی بێ بەرگریی فەلەستین، بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک هێشتا بەهێز و پتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ڕژێمی زایۆنی لە دوو وڵاتی ئیسلامیی مالیزیا و ئەندۆنێزیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە دانانی باڵوێزخانە بێبەش کراوە.
مالیزیاش هاوشێوەی ئەندۆنۆزیا تەنانەت دوای لەدەستدانی مافی میوانداریکردنی هەندێک کێبەرکێ، چەندین جار ڕێگەی بە وەرزشوانانی ڕژێمی داگیرکەری قودس نەداوە بچنە وڵاتەکەیەوە.