بەردەوامیی ھەڵوێستی دوژمنکارانەی ئۆکرانیا بەرامبەر بە پیاوانی ئایینی ئۆرتۆدۆکس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i416523-بەردەوامیی_ھەڵوێستی_دوژمنکارانەی_ئۆکرانیا_بەرامبەر_بە_پیاوانی_ئایینی_ئۆرتۆدۆکس
ئۆکرانیا لە درێژەی ڕێبازی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە پیاوانی ئایینیی ئۆرتۆدۆکس، هەوڵ دەدات دیپۆرتیان بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2023 20:00 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەڵوێستی دوژمنکارانەی ئۆکرانیا بەرامبەر بە پیاوانی ئایینی ئۆرتۆدۆکس

ئۆکرانیا لە درێژەی ڕێبازی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە پیاوانی ئایینیی ئۆرتۆدۆکس، هەوڵ دەدات دیپۆرتیان بکاتەوە.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی ئارتی، دوای ئەوەی ئۆکرانیا بە بیانووی پشتیوانی لە ڕووسیا بەرپرسانی باڵای کلیسای ئۆرتۆدۆکسی خستە لیستی سزاکانی خۆیەوە، کییەف بەدوای دەرکردنی پیاوانی ئایینی ئۆرتۆدۆکسدایە.

Image Caption

لە هەمان کاتدا مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکان لە پایتەختی ئۆکرانیا هەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە چوونە ژوورەوەی پۆلیس بۆ کلیسا و وەدەرنانی پیاوانی ئایینی.

Image Caption

هاوکات نیگەرانی لەلایەن کەسایەتییە ئاینییەکان لە سەرانسەری جیهان لەوان پاپا فرانسیس، سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان، سەبارەت بە سنووردارکردنی ئازادیی کلیسا لە ئۆکرانیا وروژێنراوە.

Image Caption

هەوڵەکانی کلیسای ئۆرتۆدۆکسی ئۆکرانیا بۆ پاراستنی کۆنترۆڵی دێری «پێچەرسک لاڤرا کییەف» لە پایتەختی ئۆکرانیا لەلایەن دادگایەکی ئەم وڵاتە ڕەتکرایەوە.

Image Caption