یونیسێف بۆردومانکرانی ئۆردوگای جەبالیای ئیدانە کرد
سنووقی نێودەوڵەتیی منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف بۆردومانکرانی ئۆردوگای جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری غەززەی بە دڕندانە وەسف کرد و ئەو جەنایەتەیشی ئیدانە کرد.
یونیسێف ڕایگەیاند؛ وێنەکانی قەڵاچۆکرانی ئۆردوگای جەبالیا لە کەرتی غەززە بە هۆی پەلامارەکانی ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممەوە، یەکجار دڵتەزێن و سامناکن.
یونیسێف وتیشی: هەرچەند مەزەندەیەک لە هەژماری منداڵانی کوژراو لەم پەلامارە لە بەردەستدا نییە، بەڵام وێدەچێ سەدان کەس بریندار بووبێن و یان کوژرابێن و بە پێی دەیتا و زانیاریی بەرایی لەو قوربانیانە، زۆرێکیان منداڵن.
هەروەها سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا لە کاردانەوەیەکی زارەکیدا بەرامبەر بە بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین لە ئۆردوگای ئاوارەکانی جەبالیا، یەک دەستەواژەی بەکارهێنا و بەس؛ ئەویش وتی: "تەواو تۆقام" . ئانتۆنیۆ گۆتێرێش ڕۆژی چوارشەممە ئەو کردەوەی جەنایتکارانی داگیرکەری قودسی شەرمەزار کرد.سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیشی کرد؛ هەموو لایەنەکان دەبێت ڕێز بگرن لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی دوژمنکارانەی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی مافی ئیسرائیل بۆ بەرگری لە خۆی، نووسی: من گەلێک تۆقام لە هەژماری بانی قوربانییانی بۆردومانەکەی ئۆردوگای ئاوارەکانی جەبالیا. "جوزێپ بۆرێل" ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی: ژماری قوربانیانی بۆردومانەکەی ئیسراییل بۆ سەر ئۆردوگای جەبالیا منی تەواو تۆقاندووە.
پشتیوانی ڕۆژاوا لە ڕژێمی زایونی بەبیانوی ئەوەی کە مافی بەرگری لە خۆی هەیە، بە کردەوە چرا سەوز و ئیزندانێکە بە تێلاڤیڤ بۆ بەردەوام کردنی کوشتن و قەڵاچۆکردنی بێ بەزەییانەی منداڵان و ژنانی فەلەستینی.