شەرمەزارکرانی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قوتابخانەیەک لە کەرتی غەززە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر قوتابخانەی «ئەلفاخۆرە» لە باکووری کەرتی غەززەی بە دڵتەزێن ناوبرد و ئیدانەی کرد.
«فیلیپ لازارینی»، سەرۆکی ئاژانسی پەنابەرانی فەلەستینیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر قوتابخانەی «ئەلفاخۆرە» لە باکووری کەرتی غەززە ئیدانە کرد و وتی: دەبێت ئەم جۆرە هێرشانە بوەستێندرێن.
«مارتین گریفیتس» جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قوتابخانەی «ئەلفاخۆرە» وتی: شەهید کردنی منداڵان، ژنان و پیاوان لە کاتی حەوانەوەیان لە قوتابخانەی «ئەلفاخۆرە» هەواڵێکی پڕ لە ئازارو دڵتەزێنە.
«تێدرۆس ئەدهانۆم»، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش، خوازیاری ھەڵگیرانی هەنگاوی خێرا بوو بۆ ڕاگرتنی تاوانکاری و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و چەسپێندرانی ئاگربەست لەم کەرتەدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی تاوانکاریی ئەم دواییەی داگیرکەران لە قوتابخانەی «ئەلفاخۆرە»ی جبالیا کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە، زیاتر لە ٢٠٠ فەلەستینی شەهید بوون کە زۆربەیان منداڵن.