خاخامێکی جوولەکە: سەداسەد ڕژیمی ئیسڕائیل لەنێو دەچێ
تشرینی دووهم 25, 2023 08:40 Asia/Tehran
خاخامێکی جوولەکەی نیشتەجێی ئینگلیز وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی پێداگریشی کرد کە بەبێ گومان و سەداسەد ڕژیمی ئیسڕائیل لەنێو دەچی.
ئەلحاخام ئەلحەنان ئیک"ی ئەندامی کۆمەڵی جوولەکەکانی ئینگلیز لەمیانەی وتووێژی لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاند کە لەلایەنی بیروبڕواوە ڕژیمی ئیسڕائیل کۆتایی پێ دێ و ئێمەش چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەین و دۆعای بۆ دەکەین.
ئەو خاجامە جوولەکە وتی کە من ڕامیارکار نیم بەڵام ئەوەی کە بەچاوی خۆم بەدی دەکەم ئەوەیە کە زایونیستەکان دڕندەکاریەکی لەڕادەبەدەریان کردوەو کاتێک بەپێێ یاسا نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئەو دڕندەکاریانە داوەری دەکرێ، بەبێ گومان سەرجەم مافەکانی لەنێو دەچن.
سەرپەیڤ