دانپێدانانی زلێنسکی بە شکستی سیستەمی دژەهێرشی ئوکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423363-دانپێدانانی_زلێنسکی_بە_شکستی_سیستەمی_دژەهێرشی_ئوکراین
سەرۆک کۆماری ئوکراین بە دانپێدانان بە شکست هێنانی سیستەمی دژەهێرشی سوپای ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ڕووسیا وتی؛ شەڕی دوو وڵات لە وەرزی زستان پێ دەنێتە قۆناغێکی تازەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2023 04:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئوکراین بە دانپێدانان بە شکست هێنانی سیستەمی دژەهێرشی سوپای ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ڕووسیا وتی؛ شەڕی دوو وڵات لە وەرزی زستان پێ دەنێتە قۆناغێکی تازەوە.

"ڤیلادیمیر زلەنسکی" وتی: ئێمە بەرەوڕووی قۆناغێکی تازەی شەڕ بووینەتەوە و ئەوە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە. وەرزی زستان بە مانای قۆناغێکی تازەی شەڕە.

ناوبراو وتیشی: ئوکراین هەموو کەرەستەی جەنگی و چەکی داواکردووی لە هاوپەیمانەکانی پێ نەگەیشتووە و بچووک بوونی قەبارەی هێزی سەربازیمان بۆتە هۆی ئەوەی نەتوانین پێشڕەوییەکی خێرامان هەبێ. سەرۆک کۆماری ئوکراین هەروەها نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە کاریگەری دانانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە لەسەر کەم بوونەوەی رادەی پشتیوانی کردنی ئەندامانی ناتۆ لە کییەف و وتی: ئەم مەسەلە دەتوانێ پشتیوانیی چەکەمەنی و لۆجستیکیی ڕۆژاوا لە ئوکراین بەروڕووی کێشە و گرفت بکاتەوە.وڵاتانی ئەندامانی ناتۆ لەوان ئەمریکا بە وەلانانی بژاردەی دیپلۆماتیک بۆ دامەزرانی ئاشتی لە نێوان مۆسکۆ و کییەف،  بە تەیار کردنی ئوکراین بە کەرەستەی پێشکەوتوو و قورسی سەربازی، بە ئاشکرا سیاسەتی دنەدانی کرێملینیان گرتۆتە بەر.