ناتۆ: دەبێ چاوەڕێی بیستنی هەواڵگەلێکی خراپ بین لە لایەن سوپای ئوکراینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i423411-ناتۆ_دەبێ_چاوەڕێی_بیستنی_هەواڵگەلێکی_خراپ_بین_لە_لایەن_سوپای_ئوکراینەوە
بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ لە وتووێژێکدا سەبارەت بە ڕەوشی ئیستای سوپای ئوکرایین لە بەرەکانی شەڕدا ڕایگەیاند کە دەبێ دەبێ چاوەڕێی بیستنی هەواڵگەلێکی خراپ بین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2023 14:00 Asia/Tehran

بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ لە وتووێژێکدا سەبارەت بە ڕەوشی ئیستای سوپای ئوکرایین لە بەرەکانی شەڕدا ڕایگەیاند کە دەبێ دەبێ چاوەڕێی بیستنی هەواڵگەلێکی خراپ بین.

«یەنس ستۆلتنبێرگ» لە وەڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا چاوەڕێی ئەوە دەکات کە بارودۆخی سوپای ئوکراین لە بەرەکانی شەڕ خراپتر ببێ وتی: ئێمە دەبێ ئامادەی بیستنی هەواڵگەلێکی خراپ بین.

بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ جەختی کرد کە لە ماوەی چەن مانگی ئەدواییەدا سوپای ئوکرایین لە بەرەکانی شەڕدا پێشرەوییەکی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش وتیشی کە زۆر پێویستە کە پشتیوانیی کییەف بین چ لە ڕۆژانی خۆشدا، چ لە ڕۆژانی ناخۆشدا.

 «یەنس ستۆلتنبێرگ» چوارشەممەی ڕابردوو لە کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەم ڕێکخراوەیە لە برووکسێل بە بێ ئەوەی بەڵگەیەک بخاتە بەردەست بانگەشەی کرد کە ڕووسیا لە هەڵمەتی سەربازیی تایبەتی خۆی لە ئوکراین هەزاران تانک و زیاتر لە سێسەد هەزار سەربازی لە دەست داوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ هەروەها بانگەشەی کرد کە زیاتر لە پەنجا ناوچەی ئوکراین لە ژێر دەستی ڕووسیا دەرهێنراون.