مادۆرۆ: ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هێمای بەربەرەکانی بوو بەدژی یەکلایەنەخوازی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427531-مادۆرۆ_ئایەتوڵڵا_ڕەئیسی_هێمای_بەربەرەکانی_بوو_بەدژی_یەکلایەنەخوازی
سەرۆکی ڤینێزوئیلا لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ محمد موخبیری جێگر یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی بەگەرمی هاودەردین لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێران و دیارە دڵنیاشم ڕێبازی بەردەم ئێران ڕێبازێکی تژی لە سەرکەوتن"ە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 21, 2024 06:00 Asia/Tehran

سەرۆکی ڤینێزوئیلا لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ محمد موخبیری جێگر یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی بەگەرمی هاودەردین لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێران و دیارە دڵنیاشم ڕێبازی بەردەم ئێران ڕێبازێکی تژی لە سەرکەوتن"ە.

نیکۆلاس مادۆرۆ وتی: ئایەتوڵڵا ڕەئیسی برای گەورەی من و هێمایەکی شۆڕشگێر و ئازادیخوازی بەتەواوی لە سەردەمی ئێستای ئێمەدایە.

سەرۆک کۆماری ڤینیزۆئیلا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند پەیوەندی نێوان کۆماری ئیسلامی و ڤینزوئیلا پەیوەندیەکی مێژویەو دۆستایەتی و برایەتیمان هەمیشەیی دەبێ.

ناوبراو وتی: سەرەخۆشی دەکەم لە خەڵکی بەشەرەفی ئێران بەتایبەت بنەماڵەی بەڕێزی دوکتۆر ڕەئیسی و دڵنیام داهاتووی کۆماری ئیسلامی هەروەک سەرجەمی ئازادیخوازان ڕون و تژی لە سەرکەوتنە.

محمد موخبیر"ی جێگر یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانیش لە وتووێژەدا وێڕای سپاس لە هاوڕێیەتی و هاودڵی بەڕێز نیکۆلاس مادۆرۆ وتی: پەیوەندی نێوان ئێران و ڤینێزوئیلا لێک دانەبڕاوەو و ئەو پەیوەندیە لە بەرزترین ئاستی ستراتیژیک دا بەردەوام دەکەین.

موخبیر وتی سەرۆک کۆماری شەهیدمان بەڕاستی خەڵکی خۆش دەویست کە دواجار گیانی خۆشی لەو پێناوەدا بەخت کرد.