وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا: پێشڕەویی ئوکراین لە ناوچەی کۆرسک بەرپەرچ درایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430349-وەزارەتی_بەرەڤانیی_ڕووسیا_پێشڕەویی_ئوکراین_لە_ناوچەی_کۆرسک_بەرپەرچ_درایەوە
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی بەرپەرچدرانەوی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ئوکراینی کرد لە ناوچەی کۆرسک هەڵکەوتوو لە خاکی ڕووسیا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 12, 2024 09:46 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی بەرپەرچدرانەوی پێشڕەوییەکانی هێزەکانی ئوکراینی کرد لە ناوچەی کۆرسک هەڵکەوتوو لە خاکی ڕووسیا.

یەکینەکانی گرووپی شەڕی باکوور و هێزە یەدەگەکانی ڕووسیا، هەوڵەکانی ئوکراین بۆ پێشڕەوی لە ڕێگای هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی سوپا لە نزیکی ئایواشکاڤۆسکۆی، مالایا لۆکنیا و ئۆلگاڤکای ناوچەی "کورسک"ـیان بەرپەرچ دایەوە. هاوکات ئەم وەزارەتخانەیە باسی هێرشی ئاسمانیی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی سەرسنووریی سوومی لە ڕۆژهەڵاتی ئوکراینی کردووە. بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا سەرجەم کوژراو و بریندارانی هێزەکانی ئوکرایین لە ناوچەی کۆرسک گەیشتۆتە هەزار و ١٢٠ سەرباز و زیاتر لە ١٤٠ یەکەی سەختئامێری زرێیش تیاچوونە.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی سۆخۆ-٣٠ و سۆخۆ -٣٥ شەوی ڕابردوو هێرشیان کردۆتە سەر یەکە ئوکراینییەکان لە ناوچەی کۆرسک و پاش تیابردنی  هەموو ئەو هێزانە بە سەرکەتووویی گەڕاونەتەوە بۆ بنکەکانیان.