ئیستۆلتێنبێرگ: هەروا بەردەوام دەبین لەسەر پاڵپشتی سەربازی لە "کی یف"
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430726-ئیستۆلتێنبێرگ_هەروا_بەردەوام_دەبین_لەسەر_پاڵپشتی_سەربازی_لە_کی_یف
سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆبوونەوەی ئه نجومه نی ناتو لەگەڵ ئۆکڕاینیا ڕایگەیاند کە دیسانەوە پێداگری دەکەم کە یارمەتیە سەربازیەکانی خۆمان بۆ ئۆکراینیا پەرە پێ دەدەین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 29, 2024 08:09 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆبوونەوەی ئه نجومه نی ناتو لەگەڵ ئۆکڕاینیا ڕایگەیاند کە دیسانەوە پێداگری دەکەم کە یارمەتیە سەربازیەکانی خۆمان بۆ ئۆکراینیا پەرە پێ دەدەین.

 ئه نجومه نی  ناتۆو ئۆکراینیا دوێنێ چوارشەم و لەدوای پەلاماری ئاسمانی تۆڵەگرانەی ئەمدوایانەی ڕوسیا بۆسەر بنکە سەربازیەکانی ئۆکراینیا کۆبۆوە.

ینس ئیستۆلتێنبێرگی سکرتێری گشتی ناتۆ وتی ئۆکڕاینیا هەمووکات هەروا درێژە دەداتە پێوشوێنگرتنی مووشەکەکانی ڕوسیاو بەڵام دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بۆ پارێزگاری لە بەرگری خۆی پێویستی بە یارمەتی چەکەمەنی و پاڵپشتی زۆرترە.

ناوبراو وتی ئەمڕۆ دیسانەوە پێداگری دەکەین کە ئێمە پەرە دەدەینە یارمەتیە سەربازیەکانی خۆمان بۆ ئۆکراینیا، چونکە دەبێ درێژە بدەینە دانی جبەخانەو چەکەمەنی پێویستی ئەو وڵاتەو ئەوەش بۆ توانای ئۆکڕاینیا لەپێناو مانەوەی لە خەبات دا زۆر گرینگە.