داوای پاپ فڕانسیس بۆ ئاگربڕی خێرا لە لوبنان و کەرتی غەزە
تشرینی یهکهم 07, 2024 10:02 Asia/Tehran
ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان داوای دامەزراندنی ئاگربڕی خێرای کرد لە لوبنان و کەرتی غەزە .
پاپ فڕانسیس ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان هاوکات لە گەڵ ساڵڕۆژی ئوپڕاسوینی باهوزی ئەقسا جەختی کرد کە هەموو نەتەوەکان مافیان هەیە لە ئاشتی و ئاسایشدا ژیان بکەن و نابێ دەسدرێژی بکرێتە سەر وڵاتەکانیان .
پاپ فڕانسیس بەرلەوەش ڕەخنەی گرتبوو لە پەلامار جەنایەتکارانەکانی ڕژیمی زایونیستی بوسە ر بیروت و غەزە و ئەو کارەی بە نا ئیخلاقی وەسف کرد بوو . ڕژیمی ز ایونیستی جگە لە پەلاماریی دڕندانە ی بوسەر کەرتی غەزە لە 23 سێپتامبریشەوە دەستی کردووە بە پەلامارگەلی نوێ بو سەر ناوچە جوراوجورەکانی باشووری ولوبنان کە هەرواش درێژەی هەیە .