کانونی دوھەم 16, 2025 08:39 Asia/Tehran
  • کاردانەوە ناوچەیی ونێونەتەوەییەکان بە ڕاگەیاندنی ڕەسمی ڕێککەوتنی ئاگربڕلە غەززە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وسەرۆکانی بڕێک لە وڵاتان ،لەڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان حەماس وڕژێمی زایۆنی پیشوازیان کرد.

ئیمانوئیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە بەیانی پێنجشەممە لە بەرهەمهاتنی ئاگربڕلە کەرتی غەززە پیشوازی کرد.مەکرۆن لە لاپەڕەی تاکی خۆی دا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی " ئیکس" نووسی: دوای پازدە مانگ چەرمەسەری پاساونەدراو ، ئێستاکە حەسانەوەیەکی  گەورە بۆ دانیشتووانی غەززە، هیوا بۆ دیلەکان وبنەماڵەکانیان گەیشتووە.

ناوبراو وتیشی: ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززە دەبێ لە بەرچاو بگیردرێت. دیلەکان ئازادبکرێن، خەڵکی غەززە ڕزگاریان بێت وڕێگە چارەی سیاسی بۆ بدۆزرێتەوە. " محەممەد عەبدولسەلام " وتەبێژی ڕەسمی ئەنسارۆڵڵای یەمەن لە فیداکاریە بەربڵاوەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززە وشەهیدکرانی ژمارەیەک لە فەرماندە گەورەکان لەوان شەهید ئیسماعیل هەنیە ، شەهید یەحیا سنوار کە بە هەموو هێز وبوێری، درێژەیان دا بە خەبات لەگەڵ دوژمن هەتا ناچاری بکەن بە قبوڵ کردنی ئاگربڕ ، ڕێزی گرت. " عەبدولفەتاح سیسی " سەرۆک کۆماری میسروێڕای پێشوازی کردن لە ڕێککەوتنی ئاگربڕلە کەرتی غەززە دوای هەوڵ وتەقالای میسر، قەتەروئەمریکا، خوازیاری خێرایی دان لە هاتنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکانی خێرا بۆ خەڵکی غەززە بوو. "سیسی" لە سەرداکۆکی وپشتیوانی لە مافی ڕەوا ومەشروعی خەڵکی فەلەستین هەتا بەدی هاتنی ئاشتی وسەقام پیداگرت. لەلایەکی تر " ئانتۆنیۆ گوترێش " سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل وحەماس پێشوازی کرد. گوترێش لە دوولایەن داوای کرد ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکەن ووتی کە هەموو کێشە ولەمپەرەکانی ئاسایشتی وسیاسی لە بەرامبەر گەیشتنی یارمەتیەکان بۆ غەززە دەبێ هەڵبگیردرێت. " نەجیب میقاتی " سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەرێوەبەری لوبنانیش لە ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە بە نێونجیگەری میسر، ئەمریکا وقەتەر پێشوازی کرد. پەرلەمانی عەرەبیش لە ڕاگەیاندنی ڕەسمی دەس ڕاگەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربڕلە کەرتی غەززە پێشوازی کرد . وەزاڕەتی دەرەوەی ئیماراتیش لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە پێشوازی کرد وڕێزی گرتن لە هەوڵ وتەقالای ڵاتانی قەتەر، میسر، وئەمریکا. ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسیش لە ڕاگەیاندنی ئاگربڕلە کەرتی غەززە پێشوازی کرد. هەروەها وەزاڕەتی دەرەوەی ئەردەن لە بەیاننامەیەکدا ، لەڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕلە غەززە پێشوازی کرد ولەسەر پێویستی پێبەند بوونی تۆکمەوتەواو پیداگری کرد. هەربەپیی ئەم ڕاپۆرتە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: هیوادارە ئەم ڕێککەوتنە ڕێگایەک بێت بۆ ئاشتی وسەقامی هەمیشەیی بۆ ناوچە ومرۆڤایەتی بەتایبەت برایانی فەلەستینی .

"هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیایش لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ بەرپرسانی حەماس ، وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕێککەوتنە، لەسەر بەردەوامکرانی پشتیوانی وداکۆکی تورکیا لە فەلەستین جەختی کرد. وەزاڕەتی دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی لە بەرهەم هاتنی ئاگربڕپێشوازی کرد وخوازیاری چوونە دەری ڕژێمی زایۆنی لە سەرزەوینی فەلەستین وهەروەها عەرەبی بوو. ئەردەنیش لە بەرهەم هاتنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە پێشوازی کرد.

 

 

سەرپەیڤ