کۆچبەردەرکردنی ترەمپ بۆتە قەیرانێکی گەورە بۆ ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435781-کۆچبەردەرکردنی_ترەمپ_بۆتە_قەیرانێکی_گەورە_بۆ_ئەمریکا
ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا دەرکرانی کۆچبەران لە حکومەتی ترەمپی بە قەیرانیکی گەورە بۆ ئەمریکا وەسف کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 11, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • کۆچبەردەرکردنی ترەمپ بۆتە قەیرانێکی گەورە بۆ ئەمریکا

ڕێبەری کاتوولیکەکانی جیهان لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا دەرکرانی کۆچبەران لە حکومەتی ترەمپی بە قەیرانیکی گەورە بۆ ئەمریکا وەسف کرد.

پاپ فرانسیس سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی کۆچبەرانی دایە بەر ڕەخنەوە. ناوبراو دەرکردن و هەڵس و کەوتی توندوتیژ لەگەڵ کۆچبەرانی بە قەیرانێکی گەورە بۆ ئەمریکا لە قەڵەم دا. پاپ وتی: ئەوەی لەسەر بنەمای زەخت و زۆر دانراوە نە لە سەر ڕاستی و حەقیقەت، سەبارەت بە کەرامەت و ڕێزی یەکسانی  مرۆڤەکانیش، خراپ دەست پێ دەبێ و خراپ کۆتایی دێت.