سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان: پلانی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان مەترسیدارە/بێدەنگی شیاو نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435892-سەرۆکی_یەکێتی_جیهانی_زانایانی_موسڵمان_پلانی_ئاوارەبوونی_فەلەستینییەکان_مەترسیدارە_بێدەنگی_شیاو_نیە
سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە بۆ ئوردن و میسر و وڵاتانی دیکە بە زۆر مەترسیدار وەسف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2025 14:38 Asia/Tehran
  • سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان: پلانی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان مەترسیدارە/بێدەنگی شیاو نیە

سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە بۆ ئوردن و میسر و وڵاتانی دیکە بە زۆر مەترسیدار وەسف کرد.

عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، داوای لە ئومەتی ئیسلامی و جیهانی عەرەبی کرد، دژایەتی پلانی ترەمپ بکەن بۆ ئاوارەبوونی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە و پشتیوانی خەڵکی غەززە بکەن لە دژی ئەم پلانە، کە بە مەترسیدارترین پلانی مێژووی فەلەستین دەزانێت. عەلی قەرەداغی ڕایگەیاند، کەمتەرخەمی لە پرسی دەرکردنی دانیشتوانی غەززە، خەیانەتێکی گەورەیە و وتی: پلانەکانی وەک پلانی ترەمپ سەبارەت بە غەززە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پرسە تەنها پەیوەندی بە فەڵەستینییەکانەوە نییە، بەڵکو نیگەرانییەکی جیهانییە