کاڵاس: ئێمە پشتگیری لە بەرژەوەندییەکانی ئەوروپا دەکەین لە بەرامبەر باجەکانی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437611-کاڵاس_ئێمە_پشتگیری_لە_بەرژەوەندییەکانی_ئەوروپا_دەکەین_لە_بەرامبەر_باجەکانی_ترەمپ
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی لێکەوتەکانی شەڕی بازرگانی ئەمریکا هۆشداریدا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوروپا بەرگری لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی دەکات لە بەرامبەر باجی نوێی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2025 13:31 Asia/Tehran
  • کاڵاس: ئێمە پشتگیری لە بەرژەوەندییەکانی ئەوروپا دەکەین لە بەرامبەر باجەکانی ترەمپ

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی لێکەوتەکانی شەڕی بازرگانی ئەمریکا هۆشداریدا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوروپا بەرگری لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی دەکات لە بەرامبەر باجی نوێی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ

. کایا کاڵاس لە  سەرووبەندی  کۆبوونەوەی  ناتۆ لە برۆکسل وتی: لە شەڕی بازرگانیدا کەس سەرناکەوێت. باجەکان  نەک هەر نرخەکان بۆ بەکارهێنەران  و کومپانیاکان  بەرز دەکاتەوە، بەڵکو مەترسی لەسەر سەرمایەدانەرانی  بەرگریش دروست دەکات. بەرپرسانی جیهان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاردانەوەیان بەرامبەر بە باجەکانی پڕ لە هەرا و هوریای ترەمپ  نیشان دا . ئۆرسولا  ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بڕیارەکەی کۆشکی سپی بە "زەبرێکی قورس لە ئابووری جیهانی" ناوبرد و ڕایگەیاند "یەکەم پاکێجی  کردەوەی تۆڵەسەندنەوەی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی ترەمپ خەریکە یەکجاری دەبێتەوە ". فرانسوا بایزۆ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا هەروەها هۆشداریدا لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی زیادکردنی باج لەلایەن ترەمپەوە و ڕایگەیاند، سیاسەتی ترەمپ هەڕەشەی لەناوبردنی دەیان هەزار هەلی کار لە کەرتە جیاوازەکانی فەرەنسا دەکات.  سیاسەتی ترامپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی بووەتە هۆی ئەوەی ئابووری ئەمریکا خۆی ڕووبەڕووی قەیران ببێتەوە و بەهای پێوەرەکانی بۆرسە لە بازاڕە داراییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێ.