گەورەترین خۆپیشاندانی دژە ترەمپ لە شارەکانی ئەمریکا
نیسان 06, 2025 18:36 Asia/Tehran
سەدان هەزار کەس لە ئەمریکا دژی سیاسەت و کردەوەکانی دۆناڵد ترەمپ خۆپیشاندانیان کرد.
خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ، لەوانە کەمکردنەوەی بودجەی بەرنامە فیدراڵییەکان، دەرکردنی فەرمانبەرانی حکومەت و کەمکردنەوەی پشتیوانیی کۆمەڵایەتی. خۆپیشاندانە سەرەکییەکان لە واشینگتۆن دی سی بەڕێوەچووە و هەروەها کۆبوونەوەگەلێکیش لە نیویۆرک و کالیفۆرنیا و فلۆریدا و هەروەها لە شارەکانی ئەوروپا وەک لەندەن، پاریس، بەرلین، لیسبۆن و فرانکفۆرت بەڕێوەچووە. ئەم خۆپیشاندانانە پیشاندەری ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی حکومەتی ترەمپ لە نێو چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکدا.