کانونی یه‌که‌م 11, 2025 11:56 Asia/Tehran
  • مادۆرۆ: ئامادەی بەرگری لە وڵاتەکەمانین؛ کات کاتی شەڕە

سەرۆکی ڤەنزوێلا جەختی کرد لەسەر خۆڕاگریی وڵاتەکەی بەرامبەر دەستدرێژیی ئەمریکا.

نیکۆلاس مادۆرۆ جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکە ئامادەیە  ئەگەر پێویست بێت  ددانی ئیمپراتۆریەتی ئەمریکای باکووری بشکێنێت.  ناوبراو وتیشی کە پارتی دەسەڵاتدار لە ڤەنزوێلا تاکە دەسەڵاتە کە دەتوانێت  ئاشتی و سەقامگیری لەو وڵاتە گەرەنتی  بکات. ئەم قسانەی مادۆرۆ هاوکاتە لەگەڵ  هەوڵی نایاسایی ئەمریکا  بۆ  دەستبگرتن بە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا . مادۆرۆ وتی: قۆناغی ئێستا قۆناغی گومان و ترس نییە، بەڵکو سەردەمی  دلێری و شەڕە.  ناوبراو هەروەها جەختی کرد لە سەر ڕۆڵی  گرنگی گوندنشینەکان و بزووتنەوەی جەماوەری لە بەرامبەر گوشاری لایەنە بیانییەکاندا و وتی کە ئەوان بۆ بەرگری لە وڵات بەرامبەر بە هەر  ئیمپراتوریەتێک چەک هەڵدەگرن.

سەرپەیڤ