پاپای تازە خوازیاری ئاگربەسی خێرا لە غەززە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438721-پاپای_تازە_خوازیاری_ئاگربەسی_خێرا_لە_غەززە_بوو
پاپا لێئۆی چواردەیەم خوازیاری دامەزرانی ئاگربەسێکی خێرا لە غەززە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2025 13:13 Asia/Tehran
  • پاپای تازە خوازیاری ئاگربەسی خێرا لە غەززە بوو

پاپا لێئۆی چواردەیەم خوازیاری دامەزرانی ئاگربەسێکی خێرا لە غەززە بوو.

پاپا لێئۆی چواردەیەم ئەمڕۆ لە یەکەم پەیامی یەکشەممەیدا ڕوو لەو حەشیمەتەی لە گۆڕەپانی سەنت پیتەر کۆ ببوونەوە، خوازیاری پێشگری بە هەڵخڕانی شەڕی دیکە لە جیهاندا بوو. پاپا هەروەها جەختیشی کرد کە دەبێ هەلی پێویست بڕەخسێ بۆ بەڕێکرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە و داوای لە کۆمەڵگای جیهانیش کرد کە خێراتر کۆتایی بێنن بەم  قەیرانە.