لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای وەستانی کوشتارەکانی غەززە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i440821-لێبوردنی_نێودەوڵەتی_داوای_وەستانی_کوشتارەکانی_غەززە_دەکات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژیی بە ئەنقەستی پەیامنێران لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-08-12T12:25:35+00:00 )
ئاب 12, 2025 16:40 Asia/Tehran
  • لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای وەستانی کوشتارەکانی غەززە دەکات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژیی بە ئەنقەستی پەیامنێران لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوەی شەرمەزار کرد.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری هەنگاوی خێرای نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی کوشت و کوشتارەکان و لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ سەبارەت بە کوشتنی پەیامنێران لە غەززە بوو. ئەم ڕێکخراوەیە راشکاوانە ڕایگەیاندووە: ئەنەس شەریف پەیامنێری ئەلجەزیرە و هاوکارەکانی چاو و دەنگی غەززە بوون و سەرباری برسێتی و ماندوویەتی بوێرانە بەردەوامبوون لە ڕوماڵکردنی هەواڵەکانی غەززە. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە تا خێرا بێنە مەیدانەوە بۆ وەستاندنی ئەو کوشت و کوشتارە بەکۆمەڵەی کە ڕژێمی زایۆنی وەڕێخستووە. بە شەهیدبوونی پێنج پەیامنێری دیکە لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر خێوەتی پەیامنێران لە دەوروبەری نەخۆشخانەی شیفا، ژماری پەیامنێرانی شەهید لەم کەرتە گەیشتە ٢٦٩ کەس.