ئه‌یلوول 19, 2025 20:47 Asia/Tehran
  • مادۆرۆ : ئەمریکا بە دوای جێگیر کردنی حکومەتێکی سەر بەخۆی لە ڤێنزوئێلایە

سەرۆک کوماری ڤێنزوئێلا وتی : حکومەتی ئەمریکا بە دوای ئەوەیە کە بە جێگیر کردنی حکومەتێکی دەسنیا ، سەرچاوە نیشتمانییەکانی ڤەنزوێێلا تاڵان بکات

نیکولاس مادورو  وتی : ئەمریکا گەڵاڵەیەکی   ئیمپریالیستی  داڕشتووە تا بە گۆڕینی   ڕژێم  لە ڤەنزوئێلا  حکومەتێکی سەربە  خۆی  دابمەزرێنێ  و گەورەترین  پاشەکەوتی  نەوتی جیهان  چوارەمین  پاشەکەوتی  گەورەی گاز  و گەورەترین  پاشەکەوتی   زێڕ  تاڵان بکات . ناوبراو وتیشی  ئەمریکا بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پاپوڕە جەنگییەکانی و پاپوڕی ژێر دەریایی  ناڤۆکی  لە ناوچەی کارائیب جێگیر کردووە  و تومەتگەلێکی ناڕەوای   دژی  ڤەنزوئێلا هێناوەتە ئاراوە  کە  ڕێکخراوە  نێونەتەوەییەکان  وەکوو  ڕێکخراوی  نەتەوە یەکگرتووەکان  یەکێتیی ئوروپا  ڕێکخراوی جیهانی   گوومرک  و تەنانەت   فەرمانگەی  خەبات بە دژی   مادە هوشبەرەکانی ئەمریکا  تومەتەکانی  هاوپەیوەند بە  قاچاخی  مادەی هوشبەر  لە لایەن   ڤەنزوئێلایان   ڕەت کردەوە .

سەرپەیڤ