وەشێندرانی زەبرێکی کاریی لە ترەمپ و رژێمی زایۆنی لەنێوەڕاستی نیۆیۆرکدا
هەڵبژاردنەکانی شارەوانیی نیۆیۆرک، گەورەترین و پڕحەشیمەت ترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شەوی ڕابردوو شایەتی ڕووداوێکی مێژوویی بوو.
"زۆهران مەمدانی" بە ٣٤ساڵ تەمەن، گەنجترین شارەوانی نیۆیۆرک لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردووداو یەکەم نیۆیۆرکیی موسڵمانە کە کلیلی شارەوانیی دڵی دارایی ئەمریکا دەگرێتەدەست. ڕکابەرایەتیی هەڵبژاردنیی مەمدانی بۆ دەسخستنی ئەو پۆستە لەچەند مانگی ڕابردوودا، زۆر پڕهەراو هاوڕێ لەگەڵ قسەوباسی لاوەکی بووە بەجۆرێک کە "دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، چەندکاتژمێر پێش کۆتایی هاتنی دەنگدان لە نیۆیۆرک هەڕەشەی کردبوو، بێتوو زۆهران مەمدانی سەرکەوتن بەدەست بێنێ، لەوانەیە بودجەی فیدراڵی نیۆیۆرک کەم بکا. یەک لە کێشەو چالێنجە سەرەکییەکانی مەمدانی بەرەوڕووبوون لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکایە. ترەمپ پێشتر هەڕەشەی کردبوو کە گەر مامدانی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیی نیۆیۆرک سەرکەوێ، دەسبەسەری بکاو لە وڵات دەری بکات و کۆنترۆڵی شار بگرێتەدەست. زۆهران مەمدانی پێشتر لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لەبەر ڕەخنەی توندوتیژی لە کردەی سەربازیی رژێمی زایۆنی لە غەززە، هێرشی کرابۆسەر. مامدانی کە چەندین ساڵ بەرەڤانی لە مافی فەلەستینیەکان کردووە، رژێمی زایۆنی بە ئەنجامدانی ژینۆساید لە غەززە تۆمەتبارکردووە و وتوویەتی؛ بریاری دەرکراو لەلایەن دیوانی سزای نێودەوڵەتی بۆ گرتنی بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی، بێتوو ناوبراو بێتە نیۆیۆرک، جێبەجێ دەکا. سەرکەوتنی زۆهران مامدانی لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیی نیۆیۆرک هەروەها بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ دیموکراتەکان ئەژمار دەکرێ پاش شکستیان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی سەرۆک کۆماریی و کۆنگرێس. زۆهران مامدانی لە ئۆگاندا، لە خێزانێکی بەڕەگەزهیندیی و موسڵمان لە باوکێکی زانکۆیی بەناوی مەحموود مامدانی و دایکێکی فیلمساز بەناوی "مرا نایر" لەدایکبوو و لە حەوت ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو نیۆیۆرک کۆچی کردووە.