چین: ئەمریکا دەبێت بەڵێنەکانی بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی جێبەجێ بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442667-چین_ئەمریکا_دەبێت_بەڵێنەکانی_بۆ_چەکداماڵینی_ناڤۆکی_جێبەجێ_بکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی : ئەمریکا دەبێ بەڵێنەکانی خۆی لە حاند چەکداماڵینی ناڤۆکی جێ بەجێ بکات
(last modified 2025-11-07T12:36:16+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2025 10:03 Asia/Tehran
  • چین: ئەمریکا دەبێت بەڵێنەکانی بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی جێبەجێ بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی : ئەمریکا دەبێ بەڵێنەکانی خۆی لە حاند چەکداماڵینی ناڤۆکی جێ بەجێ بکات

 مائو نینگ وتی : توانا ئەتۆمییەکانی چین لە گەڵ  تواناییەکانی   ئەمریکا و ڕووسیا  بەراوەرد ناکرێن ، داواکردن لە  چینیش بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی لەم قۆناغەدا نادادگەرانەوە  و  نا مومکینە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین  وەبیری هێنیاەوە ا: ئەمریکا دەبێت ڕاستگۆیانە بەڵێنەکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی جێبەجێ بکات و ڕێوشوێنگەلێک  بگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی جبەخانە ئەتۆمییەکەی  خۆی بۆ ئەوەی  دۆخێک  بۆ بەدیهێنانی چەکداماڵینی ناڤوکی جیهانی و تەواو بە دی بێت . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی وڵاتەکەی داوە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە.