تشرینی دووه‌م 21, 2025 19:05 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە نیویۆرک

هەزاران شاروومەندی ئەمریکایی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.

شەوی ڕابردوو دەیان هەزار شاروومەندی ئەمریکایی و پشتیوانانی گەلی فەلەستین لە نیویۆرک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و لە خۆپیشاندانەکەدا کە لە بەردەم کەنیسەیەک لە مەنهەتەن بەڕێوەچوو، بەشداربووان دروشمی دژە ئیسراییلیان وتەوە ، لەوامە "نەمان بۆ سوپای ئیسرائیل". ژمارێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە خۆپیشاندانەکە توندوتیژی لێکەوەتۆتەوە. ئێستا زایۆنییەکان یەکجار نیگەرانی ئەوەن نەکا کەنیسەکان لە ئەمریکادا ببنە ئامانجێک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی و جەنایەتەکانی.لە دوو ساڵی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ جینۆسایدی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە ڕژێمی زایۆنی لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژاواییدا بەڕێوەچووە.

سەرپەیڤ